بە سود وەرگرتن لە خۆر سێ وێستگەی کارەبا لە هەرێم دروستدەکرێت

لڤین:

وەزارەتی کارەبا، لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن.

وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کردووە،” سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بە توانایی ٢٥ مێگاوات و بە شێوازی وەبەرھێنان جێبەجێدەکرێن و ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەری دامەزرانی وێستگەکانیش، لەلایەن وەزارەتی کارەباوە تاکو ٢٤ی مانگی داھاتوو درێژکراوەتەوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” بەرھەمھێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرھەمھێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە و لە ھەوڵدان زۆرترین پرۆژەی ھاوشێوە، وەک وێستگەی ھایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێبکەن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button