كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عیراق هەڵوێستی لەسەر کشانەوەی لایەنەکان ڕاگەیان

لڤین:

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعیراق، ئەو لایەنانەی كە لە ئێستادا لە ھەڵبژادنەكانی پێشوەختەدا كشاونەتەوە، بڕیارەكانیان ھیچ بەھایەكی یاسایی نییە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند،” ( ٢٠ حوەزیران )ـی رابردوو، وەك دوا وادە بۆ كشانەوە لە ھەڵبژاردنەكاندا دیاریكرابوو و وتی: “ئەو لایەنانەی كە لەئێستادا لە ھەڵبژادنەكانی پێشوەختەدا كشاونەتەوە، بڕیارەكانیان ھیچ بەھایەكی یاسایی نییە.”

لێدوانەکانی وتەبێژەکەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعیراق، لە كاتێدایە ھەریەك لە موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر،حزبی شیوعی عیراق، و بەرەی دیالۆگی نیشتمانیی بەسەرۆكایەتی ساڵح موتەڵەگ، و هاوپەیمانێتی مینبەری عێراقی کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتی دەکات کشانەوە و  بایكۆتكردنی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختە لە عیراق راگەیاندووە.

جێگەی ئاماژە پێدانە وڵاتانی جیهان بە تایبەت ئەمریکا پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە پێشوەختیەکەی عێراق ڕاگەیاند کە چاوەڕوان دەكرێت  لە ( ١٠ی تشرینی یەكەم )ـی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button