سەعید هەرکی: لە دۆسیەی 1418خانەنشینی پلە باڵا 715 یان بە نایاسایی خانەنشین كراون

لڤین:

جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە هەموو هەرێمی كوردستاندا 1900 كەس بە پلەی باڵا خانەنشین كراون و تا ئێستا دۆسیەی 1418 كەس یەكلا كراونەتەوە، لەو ژمارەیە 715 كەس هیچ ئەوەلیاتێكی فەرمییان نەبووە بە نایاسایی خانەنشین كراون.

سەعید هەركی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: وردبینی لەسەر 80 فایل كراوە و تەنها 33 كەس پلەی حەقیقیی وەزیریان هەیە، 168 كەس بە بریكاری وەزیر خانەنشین كراون. وردبینی لە فایلی 148 كەس كراوە و دەركەوتووە تەنها 67 كەس پلەی فیعلیی بریكاری وەزیریان هەیە و 81 كەسیش  هیچ ئەوەلیاتێكیان نەبووە، بە دیاریكراویش تا ئێستا لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی 1418 كەس لە پلە باڵاكان تەواو بووە و تەنها 52 ناو ماون، كە لەم ڕۆژانەدا یەكلا دەبێتەوە.

ئەو وتیشی “بەپێی بڕیاری 76ی ئەنجومەنی وەزیران، هەر كەسێك بە پلەی نایاسایی خانەنشین كرابێت و ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەو پلەیەیان نەبینبێت، لێیان وەردەگیرێتەوە و موچەكانییان ڕادەگیرێت، بێگومان ڕەنگە لە یەك تا دوو مانگی داهاتووشدا تەواوی ئەو موچانە ڕابگیرێن، چونكە هێشتا وردبینكردن لە ناوەكان بەردەوامە”.

هەرکی ڕاشیگەیاند، هەر بەپێی بەدواداچوونەكانی ئەوان، ئەو موچەیەی كە مانگانە بۆ پلە باڵاكان خەرج كراوە، نزیكەی 4 ملیار دینار بووە، بۆیە  ئەگەر پرۆژەی چاكسازی وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، بۆ هەر مانگێك دوو ملیار و كۆی ساڵانەش 24 ملیار بۆ سەرەوە بۆ خەزینەی حكومەت دەگەڕێتەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button