عەلاوی لە بەشداریی هەڵبژاردن كشایەوە

لڤین:

هاوپەیمانی (مینبەری عێراقی) كە ئەیاد عەلاویی سەرۆكایەتی دەكات كشانەوەی لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.

وائل عەبدوللـەتیف، جێگری سەرۆكی هاوپەیمانێتی مینبەری عێراقی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەك مینبەری عێراقی هەڵوێستی ڕاست و ڕاشكاویی خۆمان بۆ كشانەوە و بایكۆتكردنی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن.

ئەو وتیشی: پێشبینی دەكەین ڕێژەیەكی كەمی جەماوەر بەشداری پرۆسەكە بكەن، ئەوەش خولێكی پەرلەمانی بێ توانای لێدەكەوێتەوه‌ كە ناتوانێت ئەو ئەركە قورسە لەئەستۆ بگرێت و حكومەتێكی لاوازیشی لێدەكەوێتەوە.

کشانەوەی هاوپەیمانێتیەکەی ئەیاد عەلاوی لە دوای حزبی شیوعی و ره‌وتی سه‌درو به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی دێت کە کشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردن راگەیاندبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button