قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات بە مۆلیدە ئەهلیەکان

لڤین:
بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەر مۆلیدەیەکی ئەهلی دەکات کەلەکار کەوتبێت ئاگاداری دەکاتەوە لەماوەی یەک رۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر ئامادەی نەکات بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی.
سیامەند حەمید، سەرۆکی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: نزیکەی (700) مۆلیدەی ئەهلی لە سنووری سلێمانیدا هەیە، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماو زۆر کارپێکردنی مۆلیدەکان رۆژانە چەند مۆلیدەیەک لەکار دەکەون، ئێمە وەکو لیژنەکە بەدەم سکاڵای هاوڵاتیانەوە دەچین و رێکار لەگەڵ خاوەنی مۆلیدەکە دەگرینەبەر و ئاگاداری دەکەینەوە مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزاکەی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونکە رێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت.
لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەکانەوە وتی: دەبێت لەلای مۆلیدەکە ڤۆلتییەی سریفێس لە (400) و هێڵی ئاسایی لە (200) کەمتر نەبێت، لەم رووەوە بەردەوام چاودێری مۆلیدەکان دەکەین.