لایەنێکی دیکە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کشایەوە

لڤین:

‌کشانەوەی بەشێک لە لایەنەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق درێژەی هەیە، لەو چوارچیوەیەشدا بەرەی دیالۆگی نیشتمانی كە هێزێكی سەربە پێكهاتەی سوننەكانەیە ‌و ساڵح موتلەگ سەرۆكایەتی دەكات، كشانەوەی خۆی لە پرۆسەکە راگەیاند.

سەبارەت بە کشاوەکە بەرەی دیالۆگ دەڵێت: هەڵبژاردنی ساڵی 2018 خراپترین هەڵبژاردن بووە كە ساختەكاری تێدا كراوە ‌و بەشداری دەنگدەران تیایدا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەمەش دۆخی وڵاتی خراپتر كردووە.

ڕوونیشیکردوەتەوە کە “راستییەك هەیە كە گەلی عیراق هەستی پێدەكات، ئەوەش ئەوەیە ئەو دۆخە خراپەی كە وڵات پێی گەیشتووە، كە نەبوونی ژینگەیەكی ئارامە بۆ سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەپاڵ بوونی چەكی بەرەڵادا، ئەمانە وادەكەن هەڵبژاردن گۆڕانكاری دروست نەكات، بۆیە ئێمە بڕیارماندا بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا نەكەین‌ و لە هیچ بازنەیەكی هەڵبژاردن كاندید پێشكەش نەكەین”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتریش هەریەکە لە ڕه‌وتی سه‌در و حزبی شیوعی عێراقی، كشانه‌وه‌ی خۆیان له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راگه‌یاند کە بڕیارە 10ی10ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button