ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە

لڤین:
لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر وەرگەڕاو لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای بازیان ـ چەمی ڕێزان نزیک گووندی گەورەدێ لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە جۆری تانکەر وەرگەڕا.
هاتووچۆی سلێمانی، ڕوونیشیکردوەتەوە کە ڕووداوەکە بەهۆی نەبوونی مەرجی توندوتۆڵی و نەمانی ئیستۆپەوە ڕوویداوە و لە ئانجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەشی بە سەختی بریندار بووە.