كەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەی خستەڕوو

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەکانی باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی خستەڕوو بەپێی پێشبینییەکانیش بەگشتی لە ناوچە و شارەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەگۆڕانکارییەکی کەمەوە بەجێگیری دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەکانی دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان بەگشتی ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت و سبەینێ لە هەندێک ناوچە یەک پلە ڕوو لە بەرزی یان نزمی دەکەن و لە نێوان 42 و پلە بۆ 47 پلەدا دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button