ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێدەکات

لڤین:

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان و کۆرۆنا و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان، لەگەڵ بڕیاردان لە بە ئیدارەکردنی دوو قەزا تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: بەردەوامی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان و خستنەڕووی هەنگاوی کردارەکیی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە.

دووەم: پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی تووشبوون بە فایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووان بەهۆی ئەم پەتایە، و ئەو ڕێکارانەی پێویستە بگیرێنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەشەنەبوونەی پەتای کۆرۆنا.

سێیەم: خستنەڕووی پێشنیاری گۆڕینی هەردوو قەزای (سۆران) و (زاخۆ) بۆ ئیدارەی سەربەخۆ.

چوارەم: خستنەڕووی بابەتی ‌(هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت).

پێنجەم: دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان لە وەرزی سەرما.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button