لە بانە 13 کۆڵبەر بەگوللـەی هێزە ئەمنییەکان کوژران و برینداربوون

لڤین:
لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تەقە لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرا و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا و ١٢ کۆڵبەری تریش بریندار بوون، دژی ئەو کارەش هاوڵاتیانی بانە رژانە سەر شەقامەکان و لە بەردەم قائیمقامیەت گردبوونەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، هێزەئەمنییەکانی ئێران لە سەر سنووری هەنگەژاڵی شارۆچکەی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان راستەوخۆ دەستڕێژیی گوللـەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی فەرەیدون ساڵحی خەڵکی بۆکان کوژراوە و ١٢ کۆڵبەری تریش بریندار بوون.
دوای هێرشەکەی هیزە ئەمنییەکان بۆسەر کۆڵبەرەکان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی سەدان کەس لە بەردەم قائیمقامیەتی بانەدا گردبوونەوە.