وەزارەتی پێشمەرگە: چەکدارانی پەکەکە تەقە لە بازگەیەکی پێشمەرگە دەکەن

لڤین:
وەزارەتی پێشمەرگە لە زاری سەرۆکی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئێوارەی دوینێ، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە، دەستڕێژی گوللـەیان لە بازگەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، کە دەکەوێتە نێوان ناحیەی خەلیفان و بێخمە.
ئەوەشی راگەیاندووە “پێشمەرگە وەڵامی تەقەکەرانیان داوەتەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان روداوەکە زیانی هەبووە” بەڵام زانیاری زیاتر بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردوو چەند جارێک گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و گەریلاکانی پەکەکە دروست بوو، هەدوولا یەکتری تۆمەتبار دەکەن بە دەستپێشخەری کردن.