سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران بڕیارێکی لەبارەی پڕۆژە نیشتەجێیەکان دەرکرد

لڤین:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم لەبارەی ئه‌و پڕۆژه نیشته‌جێیانه‌ی (ته‌ملیك) نه‌كراون له‌كاتی گۆڕینی گرێبه‌ست و كڕین‌و فرۆشتن به‌یه‌كه‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، نابێت پاره له‌كه‌س وه‌ربگیرێت.
سەرۆکی دەستەکە لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بەریوەبەریاتیەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆکی کردووە دەشڵێت: ته‌نانه‌ت پاره‌ی پارێزه‌رانیش نابێت فه‌رزبكرێت له‌سه‌ریان.
محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی کوردستان لەو نوسراوەدا کە ١٢ی ئەم مانگە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کردووە داوای کردووە: ئاگاداری وه‌به‌رهێنه‌رانی پڕۆژه نیشته‌جێكان بكرێته‌وه كه ئه‌و پڕۆژه نیشته‌جێیانه‌ی (ته‌ملیك) نه‌كراون له‌كاتی گۆڕینی گرێبه‌ست‌و كڕین‌و فرۆشتن به‌یه‌كه‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، نابێت پاره له‌كه‌س وه‌ربگیرێت ته‌نانه‌ت پاره‌ی پارێزه‌رانیش نابێت فه‌رزبكرێت له‌سه‌ریان.
لە ماوەی رابردووش‌دا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەو بارەیەوە هاتە دەنگ و بە نوسراویکی فەرمی پۆژەکانی ئاگادر کردەوە کە نابێت هیچ پارەیەک وەر بگیرێت .
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران داواشیکردووە هەر وەبەرهێنەرێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان وه‌ربگیرێت.
هاوکات عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه ده‌ڵێت “پێشتر بەدواداچونمان کرد لەکاتی فرۆشتن‌و گۆڕینی خاوەنداریدا لەکەسێک بۆ کەسێکی دیکە، لەزۆربەی ھەرەزۆری پڕۆژەکانی نیشتەجێبون بڕە پارەیەک وەردەگیرێت، وەرگرتنی ئەم پارەیه‌ش نایاسایی‌و ناڕەوایە”.
پەرلەمانتارەکە دەشلێت “پەیوەندمانکرد بەدەستەی وەبەرھێنان‌و بڕیاری پێویست دەرچوە، لەکاتی سەرپێچی ھەر خاوەن پڕۆژەیەکیش پەیوەندی بەوەبەرھێنانی شارەکانەوە بکەن”.