سەگی پەناگایەك بەم شێوە خۆپیشاندان دەكەن

لڤین:
پەناگەیەكی ئەو سەگانەی ئەندامێكی جەستەیان نەماوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كێشەی بۆ دروست بووە، بۆ كۆنترشۆڵكردنی ئەو دۆخەش پێشبڕكێیەك لە نێوان سەگەكاندا رێكرا.

پیاوێك لە وڵاتی تایلاند بە ناوی كریستۆفەر چیدیكیمۆ، لە دوای كارەكەی رۆژانە كاری كرد بۆ ئەوەی پەناگەیەك بۆ ئەو سەگانە دروست بكات كە لەسەر شەقامەكان بەهۆی لە دەستدانی ئەندامێكی جەستەیان بەرەڵاكرابوون، لە كۆتایدا توانی ئەو كارە بكات و ئێستا پەناگاكەی 27 سەگی تێدایە.

پەناگەكە لە بانكۆكی پایتەختی وڵاتەكەیە و لەسەر هاوكاری و بەخشینی خەڵك بەڕێوە دەچوو، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە جیهاندا هاوكاریەكان بۆ ئەو پەناگەیە 40% كەمیكردووە.

بۆ ئەوەی جارێكی دیكە سەرنجی خەڵكی شارەكە رابكێشرێتەوە سەگەكان پێشبڕكێیەكیان بۆ رێكخرا كە تیایدا دوو تایە لە جیاتی قاچەكانیان بەكار هاتبوو، ئەوەش دیمەنێكی جوانی بە تەماشاكار بەخشی.

ناوی شوێنەكە بووەتە پەناگای (ئەو پیاوەی سەگەكان رزگار دەكات) لە ساڵی 2002وەوە كاری تیادا دەكات خاوەنەكەی وتیشی: خەریكە سەگەكان لەبیریان بچێتەوە كە كەمئەندامیان هەیە بەهۆی ئەوەی كورسی تایبەتیان بۆ دروستكراوە، ئێٍتا بەو كورسیە راهاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button