فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حەشدی شەعبی بۆردومان دەکات

لڤین:

فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، بۆ دوه‌مجار بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیمان له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف بۆردومانكراوه‌.

ئه‌مڕۆ ( دوو شه‌ممه‌، ٢٦ ی ته‌مموزی ٢٠٢١ ) فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سه‌ر به‌ لیوای دووی حه‌شدی شه‌عبی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشکرای کرد،” فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سه‌ر به‌لیوای حه‌شدی شه‌عبی كه‌ شێخ موجاهید تاهیر خاقانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دوژمنانه‌وه‌ له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف بۆردومانكراوه‌.”

له‌ بەشێکی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،” كاتژمێر ( ٣:٣٠ ) خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان یه‌كێك له‌كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی له‌بنكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌یان بۆردومان كرد، له‌كاتژمێر (٥:٣٠ ) خوله‌كیشدا بۆ دوه‌مجار هه‌مان بنكه‌ی سه‌ربازی بۆردومانكرایه‌وه‌، له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕان و ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تێدا ئه‌نجامدراوه‌.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button