لڤین:
باڵیۆزی نیازپاكی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، ئامادەنەبوونی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی 104 روفادی ئێزدیەكان مانی وایە دۆخی ناوچەكە ئاسایی نەبووەتەوە.
نادیە موراد، كچە رزگاربووی دەستی داعش و باڵوێزی نیازباكی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی روفاتی 104 هاوڵاتی ئێزیدی قوربانی دەستی داعش وتەیەكی پێشكەش رد و جارێكی دیكە رەخنەی لە حكومەتی عێراق و هەرێم گرت وتی ئەوان ئێزدیەكانیان نەپاراست.
مەراسیمەكە كە لە گوندی كۆجۆی قەزای شەنگال بەرێوە چوو بێ بەشداری بەرپرسانی باڵای حكومەتی عێراق و هەرێم بوو ئەو رەخنەی گرت وتی: دەبوایە لەم رێورەسمەدا سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی هەرێم ئامادە بوونایە.
ئەوەشی وت: ئامادە نەبوونی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم واتای ئەوەیە هێشتا شەنگال نائارامە و هێشتا ئێزدییەكان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر خاكی خۆیان، سەرەڕای بوونی هێزی ئەمنی لەم ناوچەیە.