دواین زانیاری لەبارەی روداوەکەی دورگەی كریت

لڤین:

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ روداوه‌كه‌ی دورگه‌ی كریتی نێوان توركیا و ئیتاڵیا بێسه‌روشوێن بون.

ڕۆژی ( پێنج شەممە ) بەلەمێکی کۆچبەران بە ٤٥ سەرنیشینەوە لە نزیک دوورگەی کریتی نقومبوو، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی جیاواز زۆرینەی سەرنشینانی بەلەمەکە خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و تا ئیشتا ٣٧ کەسیان رزگارکراون.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە،” بەپێی دواین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە کە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان و باڵیۆزخانەی عیراقەوە لەو وڵاتە پشتڕاست کراونەتەوە، ئەم ناوانەی لای خوارەوە تا ئەم ساتە لە ڕووداوەکەی نزیک دورگەی کریتی دا بێسەروشوێنن.”

باهۆز رەسوڵ عیزەت، لەدایكبوی ساڵی ٢٠٠٠، سلێمانی.
ئەحمەد مەحمود قادر، لەدایكبوی لەدایكبوی ساڵی ١٩٨٦، سلێمانی.
پێشەوا رەشید عەلی، لەدایكبوی ١٩٩٣، خەلەكان، سلێمانی.
كەیوان محەمەد حەمزە، لەدایكبوی ٢٠٠٦، قەڵادزێ، سلێمانی.
هێدی خدر عەبدوڵا، لەدایكبوی ١٩٩٩، ژاراوە، سلێمانی.
گزنگ حەسەن ئیبراهیم، لەدایكبوی ١٩٨٩، هەولێر.
بێریڤان ئیبراهیم حەسەن، لەدایكبوی ١٩٨٨، قەڵادزێ، سلێمانی.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە،” لەلایەن دەزگای لوتکەوە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا.”

بۆ خوێندنەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەکەوە لێرە پەنجە داگرە:

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button