بە تۆمەتی دزی و فێڵكردن شەش کەس دەستگیر کران

لڤین:

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، شەش كەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزی و فێڵكردن لە هاوڵاتیان لە شاری هەولێر دەستگیر کران.

مقەدەم هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢١ )، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند،” سێ لەو تۆمەتبارانە هەستابوون بە بەستنی مۆری پێوەری ئاوی ماڵان و چاككردنەوەی پێوەر، كە لە كاتی كارەكەیان خۆیان وەك فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاو ناساندوەو بەم ڕێگەیەوە پارەیان لە خەڵك وەرگرتوە.”

هەروەها ئاشکرایشی کرد،”لە كاتی دەستگیر كردنیشیان دەستگیراوە بەسەر كۆمەلێك ئامرازو كەرەستەی ئەنجامدانی ساختەكاریەكەیان.”

هەروەها وتیشی،” لەئێستادا ئەم سێ تۆمەتبارە بەپێی ماددەی ٢٦٩ لە یاسای سزادان بەندكراون.”

سەبارەت بە سێ کەسەکەی تر وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە درێژە لێدوانەکەیدا وتی،” سێ كەسەكەی دیكە بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیراون و دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە كۆمەڵێك دزیان لەناو شاری هەولێر ئەنجامداوە.”

ئاشکرایشی کرد،” هاوكات لەگەڵ دەستگیركردنیان دەستگیراوە بەسەر كۆمەلێك ئامرازی ئەنجامدانی دزیكردنەكەیان.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button