ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ١١ چەک و ٧ ئۆتۆمبێل و ١٥٠ لەزگەو پەردەی ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتاو چەكی بێمۆڵەت هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا.

پۆلیسی راشیگەیاندووە: 11 چەك لە جۆری (2 كڵاشینكۆف ، 9 دەمانچە ) و7  ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا  و  150 لەزگەو پەردەی ڕەش دەستی بەسەرداگیراوە لەگەڵ بڕێك دەرمانی ڕێگەپێنەدراو و هەندێك سەرپێچی تری هاتووچۆ .

ئەوەشی ئاشکراکردووە: هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی كە لەزگە و پەردەی جام ڕەش بەكار دەهێنن بەردەوام دەبێت .

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button