وەزارەتی کارەبا لە سبەینێوە بڕیارێکی نوێ جێبەجێ دەکات

لڤین:

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 27 تەموزەوە، ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەک کەم دەکرێتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند: هەر پێوەرێکی زیرەکی هاوبەشی کارەبا بۆ ماڵان 40 ئەمپێر کارەبا بۆ هاوبەشەکە دابین دەکات، لە ئەگەری بەکارهێنانی کارەبا لەم رێژەیە زیاتر، کارەباکەی بۆ ماوەیەک دەکوژێتەوە، تا دوایین جار دەگەیشتە ٤٥ خولەک.

ئەوەسی راگەیاندووە، لە پێناو هاوکاری کردنی هاوڵاتیان و بە دەنگەوە هاتنی داواکارییەکانیان بڕیاریدا، ماوەی کوژاندنەوەی پێوەرەکە لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەک کەم بکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button