داهاتی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ ٣٣ ملیار دۆلار بووە

لڤین:

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی ناسراو بە سۆمۆ، داهاتی نەوتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا داهاتی نەوتی فرۆشراو ٣٣ ملیار دۆلار بووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی لە زاری عەلی نزار فایەق، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ کاروباری نەوتی خاو و گاز بڵاویکردەوە: داهاتی نەوتی فرۆشراو لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٣٣ ملیار دۆلار بووە.

ئەو روونیکردەوە بە تێکڕای مانگانە داهات پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە، تێکرای نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا 528 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button