نەخۆشخانەی پێشمەرگە ئاگاداری هێزە سەربازیەکان دەکاتەوە

لڤین:

نەخۆشخانەی پێشمەرگە لەشاری هەولێر رایگەیاند، سەرجەم پێشمەرگەکانی هەموو یەکەکانی سەربازییەکان دەتوانن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆۆۆنا سەردانی نەخۆشخانەکەیان بکەن.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر لەراگەیەنراوێکدا ئاگاداری ئەو پێشمەرگانە دەکاتەوە، کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆرۆنا هەیە، دەتوانن  سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن و پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.

ئەو نەخۆسخانەیە وتوشیەتی کە تەنها مەرجیشیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە، هەبونی ناسنامەی سەربازییە و هیچ مەرجیکی دیکەیان نییە.

ماوەی چەند رۆژێکە ئامارەکانی تووشبوون بەکۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی نە فەرمی داوایان لە خەڵک کردووە خۆیان بکوتن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیش هۆشداریدا لەدووبارە پڕبوونەوەی نەخۆشخانەکانی چارەسەری تووشبوان و هاوکات تەندروستی دهۆکیش داوای راگەیاندنی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی کرد لەلایەن لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button