مەسرور بارزانی: لەم مانگەوە موچە بە بێ لێبڕین دابین دەکەین

لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەم مانگەوە موچە بە بێ لێبڕین دابین دەکەن و هیواداریشە بۆ بەردەوامی دابینکردنی موچەی تەواوەتی حکومەتی فیدڕاڵی بەردەوام بێت لە ناردنی بودجە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەم مانگەوە موچە بە بێ لێبڕین دابین دەکەین ئەمەش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی ئابوری هەریمی کوردستانە.
ئەو لە وتاریکدا وتیشی: هیوادارم حکومەتی فیدڕاڵی لە وبەڵێنەی خۆی بەردەوام بێت بۆ ناردنی ئەو بڕە بودجەیە کە بە لێبڕین موچە دابین بکەین، بەڵام زۆری دەمینێتەوەکە ئایا حکومەتی فیدڕاڵی بەڵینەکەی خۆی جێبەجی دەکات یان نا. ئێمە دیسان دوپاتی دەکەینەوە هەر کاتێک بوجە بەشی ئەوە بکات موچە وەکو خۆی بە بی لێبڕین دابەش دەکەین پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین، بەڵام جارێکی دیکەش دەیڵیمەوە زۆری دەمێنێتەوە کە حکومەتی فیدڕاڵی پابەندی ئەو بەڵێنە ێت بۆ دابەشکردنی بوجە.