شێخ جەعفەر پەیامێکی ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان کرد

لڤین:

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاراستەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە دەکات.

جەعفەر شێخ مستەفا، جیگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامیکی ئاراستەی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و تیایدا بە بۆنەی دوانزەهەمین ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزباییان ئاراستە دەکات.

شێخ جەعفەر لە پەیامەکەیدا دەڵیت “بزووتنەوەی گۆڕان وەکو بزووتنەوەیەکی سیاسی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی سیاسی لە کوردستان و عێراق”.

هیواخوازیشە ئەم یادانە بکەن بە دەرفەتێک بۆ یەکڕیزی و دروست کردنی کۆدەنگیەکی هاوبەش لەنێوان پارتە سیاسییەکان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکان و گەیشتن بە ئامانجەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button