تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستیپێكرد و نزیكەی 125 هەزار قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە تاقیکردنەوەکانى قۆناغى 12ـی ئامادەیی دەستیان پێکرد کە تێیدا 124 هەزار و 869 قوتابی بەسەرجەم بەشەکان بەشدارى تێدا دەکەن.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند:  تاقیکردنەوەکان لە 2 هەزار و 367 هۆڵ بەڕێوەدەچن و 16 هەزار و سێ مامۆستا سەرپەرشتیان دەکەن.

ئەو ئاشکراشیکرد: 6 هەزار و 934 قوتابی دەرەکی بەشدارى تاقیکردنەوەکان دەکەن، تاقیکردنەوەکان بۆ خولى یەکەم ئەنجام دەدرێت و هەفتانە قوتابیان دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

وەزیری پەوەردە ڕاشیگەیاند: هەر قوتابییەک ئەگەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو ئەوا دەتوانێت لە خولى دووەم تاقیکردنەوەکانى ئەنجام بدات، ئەگەر لە خولى دووەم قوتابی تووشی کۆرۆنا بوو، وەک ئەوەى ساڵى ڕابردوو 159 قوتابی لە خوولى دووەم تووشی کۆرۆنا بوو، بۆیە دواى پشتڕاستکردنەوەى ئەنجامەکان، خولى سێیەممان بۆ ئەنجامدان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button