بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی چراخان رفیق دەداتەوە

لڤین:

ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان، تەواوی ئەو زانیارییە بێ بنەمایە رەت دەکەینەوە کە لە چاوپێکەوتنێکی چەواشەکاریدا، خراوەتە پاڵ رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان.

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی درەو، چراخان رفیق هاوژینی پێشووی ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم، گەندەڵی بەرپرسانی حزبی و حکومی لە بواری نەوتی هەرێم ئاشکرا کرد و لە بەشیکی لێدوانەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان جارێک ٣٥ ملیۆن دۆلار دراوە بە نوشیروان مستەفا ڕێکخەری کۆچکردوی بزوتنەوەی گۆڕان، لێدوانەکانی هاوژینەکەی ئاشتی هەورامی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، لەبەرامبەردا، لە رونکردنەوەیەکدا ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەوەدەخاتەڕوو، مێژوی پاک و خەباتی نەپساوەی کاک نەوشیروان بۆ چاکەی گشتی بە ئەو جۆرە ھەوڵە نەزۆکانە پیس نابێ.

بۆ خوێندنەوەی لێدوانەکەی چراخان سەردانی ئێرەبکە:

                 چراخان رەفیق گەندەڵی بەرپرسانی هەرێم لە بواری نەوت ئاشکرا دەکات

ڕونکردنەوەکەی ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان:

رونکردنەوەیەکی پێویست

لە چاوپێکەوتنێکی چەواشەکاریدا، لەلایەن کەسێکی گوماناوی و ئاراستەکراو و دەستبەسەرکراودا، زانیارییەکی ناڕاست و تۆمەتێکی بێ بنەما خراوەتە پاڵ رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان رەوانشاد نەوشیروان مستەفا.

ئێمە لەکاتێکدا تەواوی ئەو زانیارییە بێ بنەمایە رەت دەکەینەوە، دوپاتی دەکەینەوە؛ مێژوی پاک و خەباتی نەپساوەی کاک نەوشیروان بۆ چاکەی گشتی بە ئەو جۆرە ھەوڵە نەزۆکانە پیس نابێ.

ژوری رۆژنامەوانی
٢٤ی ٧ی ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button