ئومێد خۆشناو بۆ بوون بە پارێزگاری هەولێر سێ ركابەری هەیە

لڤین:
دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە رۆژی دووشەممە كاتژمێر 10 و نیوی بەیانی بەمەبەستی دیاریكردنی پارێزگاری نوێی كۆدەبێتەوە.

دووای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە راگەیەندراوێكد دەرگای خۆپاڵاوتنی كردەوە بۆ پارێزگاری هەولێر پارتی بە فەرمی ئومێدخۆشناوی بۆ پۆستی پارێزگار دیاری كرد و تا ئێستاش سێ كەسیتر خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.

بە گوێرەی زانیاریەكانی (لڤین پرێس) سێ كاندیدی دیكە بۆ پۆستەكە هەیە كە دوانیان پارێزەرن و هەریەكە لە ئومێد پاڵانی و سەدرەدین قادر لەگەڵ ئەندازیار ئامۆژگار محەمەد سیڤیان پێشكەشی ئەنجومەەنی پارێزگای هەولێر كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button