ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێن

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن،سبەینێ یەکشەممە سەرجەم ھێلەکانی ئینتەرنێت لەھەرێمی کوردستان رادەگیرێت.

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی ھەرێم، ئەمڕۆ ( شەممە، ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢١ ) رایگەیاند،” بەهۆی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی قۆناغی ( ١٢ )ـی ئامادەیی و بەمەبەستی رێگرتن لە قۆپیە ( غش ) لە ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە، لە سەرداوای وەزارەتی پەروەردە و بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و ھەماھەنگی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە کوردستان لە سبەینێ یەکشەممەوە لە رۆژانی تاقیکردنەوەکان  لە كاتژمێر ( ٦:٣٠ ) بەیانی تاوەکو ( ١٠:٣٠ ) سەرجەم ھێلەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت و کار ناکەن.”

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن، ئاماژەی بەوەیشداو،” دوای كاتژمێر ( ١٠:٣٠ ) هێڵەكانی ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button