ھۆشدارییەک لە تەندروستی گەرمیانەوە

لڤین:

تەندروستی گەرمیان، هەموو داتاکان پێمان دەڵێن کە مەترسیەکانی کۆرۆنا هێشتا ماوە و لە زیاد بونیشدایە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و زیاد بوونی بەشێویەکی بەربڵاو هۆشدار دەدات و ئاشکرای دەکات،” لەماوەی چەند رۆژی رابردودا لە گەرمیان ھەم ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا زیاتر بون، ھەمیش ئەوانەی بەھۆی نەخۆشیەکەوە داخل بە نەخۆشخانە کراون، ھەمیش زیادبونی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا.”

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ھۆشدارییەک لە تەندروستی گەرمیانەوە..

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا لە گەرمیان ھەم ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا زیاتر بون، ھەمیش ئەوانەی بەھۆی نەخۆشیەکەوە داخل بە نەخۆشخانە کراون، ھەمیش زیادبونی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا.

ھەموو ئەم داتایانە پێماندەڵێت کە مەترسیەکانی کۆرۆنا ھێشتا بە زەقیی لە ئارادان و ئەگەری زیادبونیشی زیاترە، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان ئەم مەترسییە بە جدیی ببینن و رێکارەکانی خۆپاراستن بەباشیی جێبەجێ بکەن و خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن، بۆ ئەوەی روبەڕووی مەترسی و لێکەوتەی گەورەتر نەبینەوە.

ب. گ. تەندروستی گەرمیان

٢٣/ ٧/ ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button