ئه‌قڵ و ده‌وڵه‌ت!

نۆ مانگ پێش ئێستا له هه‌وڵێكى نیشتمانى چاكه خوازانه دابووم. له گفتوگۆدا یه‌كێك له دیارترین سه‌ركرده‌سیاسیه‌كانى باشورى كوردستان كه هیچ گومانم له نیشتمانپه‌روه‌ریه‌تیه‌كه‌ى نیه وتى “ئه‌م ئه‌زمونه‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وده‌بینه ئاردى ناو دڕك و،جیهانیش پێمان ده‌ڵێت كورد ناتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن” ڕ‌وى پرسیارى له‌من كردوو وتى “به‌ڕاى تۆ بۆچى وامان به‌سه‌رهات؟!”
ئاخێكم له‌تونى قوڵى ده‌رونه‌وه هه‌ڵكێشاو ئاوه‌ها وه‌ڵامم دایه‌وه:
ئیماره‌تى بابان دووسه‌دو په‌نجا ساڵ حوكمى كرد، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه بوو جلخواره‌كان كه‌سێكیان هێناو له شوێن ئه‌ومیرانه كردیانه قایمقامى سلێمانى !
خاتو ((بلاسخارت)) نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه له هه‌ولێرى پایته‌خت به‌گوێى ده‌سته‌بژێرى سیاسى كوردستانى دادا ووتى “به‌ته‌مانه‌بن تا سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌تان بۆبمێنێت))، هیچى نوێ نه‌خستۆته سه‌رئه‌و قسانه‌ى كه ئێمه له ساڵى 1991وه ده‌یكه‌ین.
وه‌ڵامه‌كه‌ى من بۆئه‌و سه‌ركرده سیاسیه له‌م گوزارشته‌ى خواره‌وه‌دا چڕده‌كه‌مه‌وه :
وڵات به خوێنده‌وارو به دانشمه‌ند وئه‌قڵ بونیات ده‌نرێت،ده‌وڵه‌تمه‌دارى پرۆسه‌یه‌كى فیكریه، به چه‌ك وخێڵ وپاره ویارى هه‌واڵگرى چێ نابێت!
نیوه‌ى ته‌منم داگیركارى به‌عسیه‌كان بردیان، نیوه‌كه‌ى تر‌ى ته‌مه‌نیش ئه‌م مۆدیله له سیاسى وسه‌ركرده‌یه بردیان، كه من هه‌رگیزگومانم له نیشتمانپه‌روه‌ریان نیه و، هه‌رده‌م كێشه‌م له گه‌ڵیاندا ئه‌وه‌بووه، كه ئه‌وان پێیان وابووه، ده‌توانن به‌بێ په‌نابردنه به‌رئه‌قڵ و، به‌بێ سه‌روه‌رى بیركردنه‌وه‌و، به بێ خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و، به پشتیوانى فاكته‌رى ده‌ره‌كى وهیمه‌تى زۆرینه‌ى نه‌خوێنده‌وارو خێڵه‌كى ونه‌ریته‌وانى ئاینى وكۆمه‌ڵایه‌تى باو، سه‌ربكه‌ون!
ڕۆژگاردێت و ده‌ڕوات، لۆجیكى ئه‌وان واده‌رده‌كه‌وێت سه‌رده‌كه‌ون و، لۆجیكى من و چه‌ندین سه‌ده له‌وانه‌ى من خۆم به میراتگریان ده‌زانم و وئه‌هلى خوێندنه‌وه‌وكتێب و خامه‌و قه‌ڵه‌م و بیركردنه‌وه‌و بیروباوه‌ڕن واده‌رده‌كه‌وێت، ده‌دۆڕین وپشتمان له‌زه‌وى ده‌درێت!
بیرمه‌ندى مه‌زنى كورد مامۆستا ((مه‌سعود محمه‌د)) له‌كتێبۆچكه‌یه‌كى دا سه‌باره‌ت زمانى كوردى كه له ژێرنێزه‌ى به‌عسیه‌كاندا نووسیویه‌تى ده‌ڵێت
” هه‌مه‌دانمان له‌ده‌ست دا، خاكى زۆرمان له ده‌ست دا، به‌ڵام گره‌وى زمانمان برده‌وه، ئه‌وه‌ى هه‌مانه‌ونیمانه‌و سه‌روسامانمانه، ئه م زمانى كوردییه”!
ئێمه وه‌ك كورد كه ماوینه‌ته‌وه، به‌هێزبووین و نه‌تواونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یه كلتور‌و فه‌رهه‌نگ وزمانمانمان هه‌یه.
داخم ناچێت كه بڵێم له سى ساڵى ڕابردوودا،ئه‌وه‌ى له‌سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كوردى دا به‌رامبه‌ر به فه‌رهه‌نگ و كلتورمان كراوه، نه ڕۆم و نه‌عه‌جه‌م و نه به‌عس كارى وایان پێ نه‌كردووین !
من له باوانمه‌وه له هاوشاریانى سلێمانیم، نه‌سل ونه‌سه‌بم به‌شێكى له‌م شاره‌دایه، له‌م ماوه‌یه‌دا له گفتوگۆیه‌كدا ڕایه‌كم ده‌ربڕى، زۆریان هاندام بیكه‌م به نووسین، وا لێره‌ده‌دا به چه‌ند دێرێك گوزرشتى لێ ده‌كه‌م .
“دوژمن و داگیركه‌ران باكیان به‌وه‌نیه ئێمه ئاپارتمان دروست ده‌كه‌ین و شه‌قام ڕۆشن ده‌كه‌ینه‌وه و دیوه‌خان گه‌رم ده‌كه‌ین وكه‌یف و سه‌فا ده‌كه‌ین، ئه‌وان ده‌زانن ئه‌مانه هه‌مووى شتى ڕواڵه‌تین و كارله سه‌رفه‌رهه‌نگ و كلتورمان ده‌كه‌ن،ئه‌وان كه سلێمانى ده‌كه‌نه ئامانج و كارله‌سه‌ر سلێمانى ده‌كه‌ن فه‌رهه‌نگ و كلتور‌و زمانمان ده‌كه‌نه ئامانج ، كه پیلان له سه‌ر سلێمانیه، پیلان له سه‌رشاندو كلتور‌و فه‌رهه‌نگى نه‌ته‌وه‌یى ئێمه هه‌یه ، به‌ڕاستى ئه‌وان براوه‌و ئێمه دۆڕاوین”!
ده‌یان هه‌زارساڵه سه‌نگه‌رى مانه‌وه‌ى ئێمه كلتور‌و فه‌رهه‌نگ وزمانمانه ، تایبه‌تمه‌ندى سروشتى بوونى خۆمان پاراستوینى، پوچنوێگه‌رى سیاسى كه له سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكدا كه بایه‌خ به ئه‌قڵ وبیركردنه‌وه نادات، كوردبوونى ئێمه‌ى دووچارى قه‌یرانێكى مه‌زن كردووه!
هێندێك ڕوداوى دراماتیكى كه‌له ناوچه‌ى سلێمانى ڕ‌وى دا بیره‌وه‌رى منى خرۆشاند بۆئه‌وه‌ى سه‌رتاپا دیمه‌نكه بخوێنمه‌وه.
به‌ره‌به‌یانێك كوڕه‌كانى سه‌رۆك تاڵه‌بانى په‌لامارى ئامۆزاكه‌ى خۆیاندا و قه‌ڵه‌مڕه‌وه گریمانه‌یه‌كه‌یان بچوك كرده‌وه كه ده‌ركه‌وت، سۆشیال‌میدیا ته‌فره‌ى دابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌یده‌زانى جیاوازى له‌نێوان جیهانى ڕاسته‌قینه‌و جیهانى گریمانه‌یى دا بكات، بوو به په‌ند !
له ڕاستى دا ئامۆزا دۆڕاوه‌كه، دۆِڕاوترنیه له ئامۆزا براوه‌كان ، چونكه هه‌ردوولا دۆڕاوسه‌ركه‌وتووى گریمانه‌یین ، دۆڕان وسه‌ركه‌وتنى ڕاسته قینه گریمانه‌یى نیه وله سه‌رئاستى ژیانى ریاڵ و واقعدا به‌رجه‌سته ده‌بێت !
جارێكیان سه‌رۆك تاڵه‌بانى له‌ناو چه‌ند كه‌سێكدا ڕ‌وى ده‌مى كرده‌م من وپرسیارێكى لێكردم و وتى:
“ئه‌و ڕۆژگاره‌ى تۆله ڕۆژنامه‌ى ((كوردستانى نوێ)) ده‌تنووسى نه‌ك هه‌ر ڕۆژنامه‌كه پڕفرۆش بوو، به‌ڵكو كتێب فرۆشه‌كان ده‌یانووت وتاره‌كان كۆپى ده‌كه‌ین و جارێكى تر ده‌یان فرۆشینه‌وه، ئه‌رى به‌ڕاست ئێستا بۆچى ڕۆژنامه‌كه‌وه‌هاى لێقه‌وماوه” ؟!
وتم “جه‌نابى سه‌رۆك، ئێمه كه له‌وێ ده‌مانووسى نووسه‌ربووین، ئێستا چایچیه‌كان بوون به نووسه‌ر”!
سه‌رۆك وتى “مه‌كسیم گۆركى پێڵاوى بۆیاخ كردووه وبۆته نووسه‌ر”
منیش وتم ” جا خۆ من خۆم عه‌یامێك شاگرد ته‌نه كه‌چى بووم ، به‌ڵام ئێستا نووسه‌رم”!
ده‌بێت نووسه‌ربیت كارى تربكه‌یت ، نه ك كارى تربكه‌یت و بت كه‌ن به‌نووسه‌ر!
مه‌به‌ست له‌وه‌بوو بڵێم “هه‌موو كار‌و پیشه‌یه‌ك، هه‌موو پله‌و پۆستێك ده‌بێت بۆئه‌وانه‌بێت كه تێیدا شاره‌زاو كارامه‌ن”
كه له گفتوگۆكه بووینه‌وه یه‌ك دوانێك وتیان”كوره ئه‌وه تۆچیت كرد، گوایه پیاوى ئاقلیت و ئه‌و بێ ئه‌قڵیه چى بوو، له ڕاستى ئه‌و سه‌رۆكه‌دا كردت ووات وت “؟!
وتم “ئێوه هه قتان نه‌بێت، ڕۆژێك دێت، ئێوه‌ش ئه‌م قسه ڕه‌قه‌ى من دووباره ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن كاروا ناگوزورێت و ده‌بێت ئه‌وه‌ى له‌شتێك ده‌زانێت، كه‌سێك نه خرێته جێگاكه‌ى كه‌لێى نازانێت”
ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ئه‌وه‌ى دوو گوێچكه‌ى هه‌یه‌و هێشتا هه‌ستى بیستنى ماوه، گوێ له قسه‌ى ره‌ق و خه‌مخۆرانه بگرێت و بزانێت ئاوهاو به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا بڕۆین دووچارى شكستێكى گه‌وره ده‌بین!
باشى قسه‌ى ڕه‌ق و ناقۆڵا ئه‌وه‌یه كه‌دڵسۆزانه‌یه، ئه‌وانه‌ى خه‌ریكى ئه‌وه‌ن درۆبهۆننه‌وه ماڵمان وێران ده‌كه‌ن !
ده‌وڵه‌تمه‌دارى و بونیاتنانى وڵات به فه‌رهه‌نگ و كلتوربایه‌خدان به پرۆژه‌ى بیركردنه‌وه چێ ده‌بێت،نه‌وه‌یه‌ك بیانه‌وێت پیان بوترێت سه‌ركرده، ده‌بێت پڕقوڵ بن وكتێب بخوێنه‌وه ، واناكه‌ن ده‌بن به په‌ندو، ئێمه‌ومانان كه مێژوو ده‌نووسینه‌وه، گاڵته‌یان پێ ده‌كه‌ین .
((حه‌مدى)) گه‌وره‌ترین ڕ‌ۆشنبیرى زه‌مانى خۆى بوو، هه‌رده‌م به‌تفه‌نگێكه‌وه ده‌ربارى ئه‌زموونى حكومه‌تى ((شێخ مه‌حمود)) بوو، له‌هه‌مان كاتیش‌دا گه‌وره‌ترین ڕه‌خنه‌گرى ئه‌وپرۆژه‌یه بووه .زۆرى كردووه و كه‌مى بۆنووسراوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نووسیویه‌تى بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه ، ده‌بێت خه‌ڵك پڕزانیارى بن بۆئه‌وه‌ى له‌ڕيگه‌ى ((حه‌مدى)) یه‌وه زه‌مانى مه‌لیك مه‌حمود بخوێندنه‌وه .
بۆخوێندنه‌وه زۆرشت هه‌یه بیڵێین ، كه‌مترینیان ئه‌و شیعره‌ى حه‌مدیه كه‌ده‌ڵێت :
وه‌ك تریشقه ئاگر ئه‌گرن هه‌ورى ره‌حمه‌ت ناگرن
ئه‌ژده‌ها ده‌گرن به‌قه‌د دێوێك وعیبره‌ت ناگرن
من له داخى میلله‌تى كورد له‌ت له‌ته جه‌رگ و دڵم
سه‌ركه ئه‌گرن بۆ كوته‌ك داوێنى ده‌وڵه‌ت ناگرن!
