بەلەمێک بە ٤٥ کەسەوە ژێر ئاو کەوت کە زۆربەی سەرنشینەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانن

لڤین:

بەلەمێکی کۆچبەران بە ٤٥ سەرنشینەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن، لەدەریای ئیجە نقوم بوو، تا ئێستا نۆ کەس بێ سەروشوێنن.

رەوا بابان، نوێنەری یەکێتی لە یۆنان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، ئێوارەی پێنج شەممە بەلەمێک بە ٤٥ کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت و لە نزیک دورگەی (کریتی) سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە ژێر ئاو کەوت.

ئەو وتیشی لەو ٤٥ کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و ٣٦ کەسی تریشیان رزگارکراون، ژمارەیەک لە رزگارکراوەکان کوردی شارەکانی ھەرێمن و تا ئێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکان کورد ھەیە یاخود نا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button