گەنجێک لە روباری سیرواندا خنکا

لڤین:

بەرگری شارستانی کەلار رایگەیاند، ئەمرۆ گەنجێک لەروباری سیروان خنکاوە، و تەرمەکەشی دۆزراوەتەوە.

بەرگری شارستانی کەلار بڵاویکردەوە، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاگادارکراونەتەوە کە ڕوداوی خنکان هەیە، ئەو کەسە هاوڵاتیەک بووە  بەناوی(مەهدی عەباس ئەکرەم) لە سەر ڕووباری سیروان،  لە گوندی سالح ئاغا.

ئەوەشی روونکردووەتەوە تیمی مەلەوانی (غەواص) ی بنکەی کەلار گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە پاشکەڕانێکی کەم  توانراتەرمەکەی  بدۆزریتە  ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەلاربکرێت.

گەنجە خنکاوەکە تەمەنی 20ساڵە  دانیشتووی شاری بەغدادە بەمەبەستی گەشتکردن، رووی لە ناوچەکە کردووە ولە ڕووباری سیروان لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button