كه‌س نیه وه‌ڵامی سۆیلۆ بداته‌وه

وەرگیراوە لە فەیسبووکی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1-وه‌زیری ناوخۆی توركیا به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه له شیرناخ په‌یامی دا‌و وه‌ك خاوه‌نی سوریا‌و عیراق قسه‌ی كرد ، سلێمان سۆیلۆ وتی رۆژێك به پێ ده‌چینه سوریا‌و عیراق ، هه‌روه‌ها له قسه‌كانیدا خاوه‌ندارێتی له ئه‌فغانستان و لیبیاش كرد ، له به‌رانبه‌ر ئه‌م قسانه‌دا هیچ به‌رپرسێك قسه‌یه‌كی نه‌كرد ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره قسانه‌و به‌و زمانه جگه له ده‌ستوه‌ردانی نائاكاریانه له وڵاتان هیچی تر نیه ، سه‌یره توركیا‌و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان وه‌ك داشه هاره په‌لاماری هه‌موو شوێنێك ئه‌ده‌ن و كه‌سیش بوێری قسه‌یه‌كی نیه .
2-راسته توركیا له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ناوی هێنان گه‌له جاش و به كرێگیراوی هه‌یه ، به‌ڵام خۆهه‌موو به‌رپرسه‌كان هه‌رجاش و به كرێگیراوی توركیا نین ، ئه‌رێ خۆ عیراق خاوه‌نی وه‌زیرێكی هه‌میشه دڕدۆنگ و توڕه‌ی وه‌ك دكتۆر فواد حوسێنه ، كه وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ی كه سه‌روه‌ری عیراق پێشێل ده‌كه‌ن قسه‌ی هه‌بێت ، ئه‌ویش وه‌ك كورده‌كه ده‌ڵێت ته‌ڵه له ده‌میا ته‌قیوه ، قسه‌كانی سۆیلۆ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه عیراق هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌وڵه‌تی تیانه‌ماوه ده‌نا خۆ ده‌بێت یه‌كێ پێی بڵێت شه‌كرت شكان .
3-توركیا به به‌رچاوی دنیاوه له كوردستانی عیراق و له كوردستانی سوریا داگیركاری ده‌كات ، تاڵان و دزی و خراپه كاری ده‌كات ، له ناو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا باسی پێشێلكاری و بێڕه‌وشتیه‌كانی ده‌كرێت ، كه‌چی گه‌له جاشه‌كه‌ی له‌و دوو وڵاته جگه له‌وه‌ی له تاوانه‌كانی بێبه‌ری ده‌كه‌ن ،ده‌بنه چاوساغ و پێشقه‌ره‌وڵیشی بۆ سوكایه‌تی كردن به خۆیان ، توركیا له سوریا‌و عیراق به‌رله‌وه‌ی سوكایه‌تی به هه‌ركه‌س بكات سوكایه‌تی به جاشه‌كانی خۆی ده‌كات ، چونكه ئه‌و رۆژه هه‌ر دێت كه به جێیان بهێڵێت و پشتیان تێبكات .
4-كه ئه‌و قسانه ده‌كرێت و له هه‌رێم و له عیراقیش باسی سه‌روه‌ری و ئه‌و قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه ده‌كرێت ، ئیتر ناچارین وه‌ك كابرا واز له شیكردنه‌وه‌و سه‌رنجی سیاسی بێنین و بڵێین ” تڕحێو “.