هاتووچۆی هەولێر: کارەساتێک لەدوای ڕوداوێکی هاتووچۆ دروستبوو

لڤین:
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند بە هۆی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلەوە ١٢ هاوڵاتی گیان یان لەدەستداو بریندار بوون.
فازیل حاجی، بڵاویکردەوە “شەوی ڕابردوو لەسەرڕێگای سەرەکی هەولێر مەخمور لەنزیک پیرداود ئوتومبێلێکی لانسەری تایبەت ئۆپلێکی تایبەتی ڕادەکێشا ،کەتێکچووبوو وشوفێرەکەی بەلەناکاوی ویستی پێچبکاتەوە بەئاراستەی گەڕانەوە بۆهەولێر، بۆیە لانسەر و ئۆپل لەو حاڵەتە بونە هۆی داخستنی ڕێگایەکە، لەو کاتەش تاکسیەکی کرۆلا لەدوایانە هات و خۆی پیاکێشان”.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر وتیشی: لەئەنجامی ئەو رووداوەدا شوفێری هەرسێ ئوتومبێلەکە زامدار بوون، لەدوای ڕوداوەکەش خەڵک لەسەر شەقام کۆبونەوە بۆبەهاناوەچونی بریندارەکان وبۆسەیرکردنی ڕوداوەکە.
ئەوەشی راگەیاندووە دوای کۆبوونەوەی خەڵک لە سەر شەقامەکە “بە دوو خولەک ئەڤیۆیەکی تایبەت لەگەڵ ئوتومبێلێکی تری نەناسراو کەواپێدەچێتن زۆر خێرا بوبن خۆیان بەناو ئاپۆڕەی خەڵکەکە داکرد کەکۆبوبونەوە لەشوێنی ڕوداوی یەکەم، بەداخەوە لەو ڕوداوەشیان 3کەس گیانی لەدەستدا 9کەسی تریش بریندار بوون”.