وەزیری دەرەوەی عێراق بەرنامەی کۆبونەوەکەی بادین و کازمی ئاشکرا دەکات

لڤین:
وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، کۆبونەوەى نێوان سەرۆکى ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانى عێراق پرسی سەرەکی تیایدا پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکایە لە عێراق.
فوئاد حسێن، رایگەیاند، لە دیدارى نێوان سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى ئەمەریکا کە بڕیارە لە (26) ى ئەم مانگە ئەنجام بدرێت گفتوگۆ لەبارەى کۆى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئەمەریکا دەکرێت، لەنێوشیاندا کشانەوەى تەواوى هێزەکانى ئەمەریکا لەعێراق.
وەزیرى دەرەوەى عێراق راشیگەیاند، ئیدارەى ئێستاى ئەمەریکا تێگەیشتنێکى جیاوازى بۆ دۆخى عێراق هەیە، بە بەراورد بە ئیدارەى پێشوو.
چوارەمین گەڕی دیالۆگى ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا کۆتا گەڕی دانوستانەکانە، کە تێیدا رێککەوتن دەکرێت لەبارەى خشتەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە تەواوى خاکى عێراق.