لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی دیکە تایبەت دەکرێت بە تووشبووانی کۆرۆنا

لڤین:
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بههۆی زیادبوونی ئامارهكانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاره نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بکرێت بەچارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا.
سەباح هەورامی، رایگهیاند: دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا).
بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان کرد پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن .