مەراسیمی ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە رۆژی یەک شەممە ئەنجام دەدرێت

لڤین:

ئەمڕۆ ١٣ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە تێپەڕ دەکات، مەراسیمی ساڵیادەکەی دواخراوە بۆ رۆژی یەک شەممە ٢٥ی ئەم مانگە.

ئەحمەد میرە، سەرۆکی دامەزراوەی لڤین رایگەیاند: هەرچەندە ساڵی رابردوو بە هۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا نەمانتوانی مەراسیمی یادی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بە شێوەیەکی شایستە ئەنجام بدەین و بڕیارە ئەمساڵ مەراسیمێکی تایبەت بۆ ئەو یادە ئەنجام بدەین.

ئەو روونیکردەوە ساڵڕۆژی یادی سۆران هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی جەژندا، هەر مەراسیمی ساڵیادەکە سەرجەم ئامادەکاریەکانی تەواو کراوە، ئەگەر دۆخی کۆرۆنا رێگە بدات لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە مەراسیمی یادەکە ئەنجام دەدەین.

١٣ ساڵ پێس ئێستا دوای تیرۆرکردنی ئەو شەهیدەی قەڵەم  لیژنەی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکهێندرا، بەڵام تا ئێستا لیژنەکە هیچ ئەنجامیکی نەبووە و هیچ کەسێک بە هۆی ئەو تاوانەوە دەستگیرنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button