ئاسایشی هەولێر: ئەو ڤیدیۆیە کاتی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵهاتووە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر،ئەو تۆمارە ڤیدیۆیە لەكاتی دەستگیركردنی تاوانبارێكی هەڵاتوو لەیاسایە ناچار بە تەقەكردن دەبن.


سەبارەت بە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە و وا باسدەكرێت كە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات کە،” هیچ پەیوەندییەكی بە گەشتیارانەوە نەبووە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ڕووداوەكە بەم شێوەیە بووە كە رۆژی هەینی ڕێكەوتی ( ( ١٦ / ٧ / ٢٠٢١، مەفرەزەیەكی هێزەكانی ئاسایش لەسەر ڕێگای ( كەركوك- هەولێر ) بەمەبەستی دەستگیركردنی تاوانبارێكی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی ( ا.ص.ا ) ناچار بە تەقەكردن دەبن.”

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش هەولێرەوە:


سەبارەت بە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە سۆشیال میدیا بڵاوبوویتەوە و وا باسدەكرێت كە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كراوە ، ئاگاداری هەموولایەك دەكەینەوە كەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەكی بە گەشتیارانەوە نەبووە و رووداوەكە بەم شێوەیە بووە كە رۆژی هەینی ڕێكەوتی ( ١٦ / ٧ / ٢٠٢١ )، مەفرەزەیەكی هێزەكانی ئاسایش لەسەر ڕێگای ( كەركوك- هەولێر ) بە مەبەستی دەستگیركردنی تاوانبارێكی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی ( ا.ص.ا ) ناچار بە تەقەكردن دەبن . دووپات دەكەینەوە كەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەكی بە خوشك و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گروپە گەشتیارییەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە. لێكۆلینەوەكان سەبارەت بە رووداوەكە بەردەوامە و هەموولایەك دڵنیا دەكەینەوە كە هێزە كانمان لە ئەركدان بۆ دابینكردنی كەشێكی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.


راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر

٢١ / ٧ / ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button