لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیەوە پارێزگاری هەولێر ڕونکردنەوە دەدات

لڤین:

پارێزگاری هەولێر، بە هەمو لایەک ڕادەگەێنین کە ئەم ڕوداوە بەهەمو شێویەک دورە لەڕاستی و هیچ ڕوداوێکی لەمجۆرە و ڕوداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕوینەداوە.

پاش بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە تێیدا چەند ئەندامێکی هێزێکی مەدەنی تەقە لە ئۆتۆمبیلێکی گەشتیاری دەکەن و وا بڵاو بوویەوە کە ئەو ڕووداوە شاری لە شاری هەولێر ڕوویداوە، لەڕونکردنەوەکەیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ٢١ی تەمموزی ٢٠٢١ ) پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە، “ئەم گرتە ڤیدیۆیە و ڕوداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن ڕویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بوە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار.”

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە، کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە ڕۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گه شتياران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە، بە هەموو لایەک ڕادەگەێنین کە ئەم ڕووداوە بەهەموو شێویەک دوورە لەڕاستی و هیچ ڕووداوێکی لەمجۆرە و ڕووداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕووینەداوە، بەڵکو ئەم گرتە ڤیدیۆیە و ڕووداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن ڕوویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بووە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار.
جارێکی تر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان دڵنییا دەکەینەوە ڕەوشی ئەمنی و سەقامگیر هەولێری پایتەخت و سەلامەتی و پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەرو ماڵی هاوڵاتییانی شارەکەمان بە چاوکراوەیی و شەونخونی برایانیان لە هێزەکانی ناوخۆ پارێزراوە.

پارێزگای هەولێر

٢١ / ٧ / ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button