لە قەڵادزێ بڕێک TNT تەقیەوە و سێ کەس کوژران و برینداربوون

لڤین:

لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی قەڵادزێ بڕێک TNT تەقیەوە و لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

لە بارەی ڕووداوەکەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد “کەمێک پێش ئێستا تەرمێک بەناوی (م.س.ح) لەدایکبووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەیداحمەدان لەگەڵ 2 برینداری تر گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لەکاتی هەڵکەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەکاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە”.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەکاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە کە تەمەنی 8 ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێکی تر کە تەمەنی 16 ساڵە و بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو کردووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیکردوەتەوە قوربانیەکان وەستای هەڵکەندنی بیر بوون و لەکاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک TNTیان بەکارهێناوە، بەوتەی خاوەن باخەکەش “ئەوانی بەکرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە”.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button