واشنتۆن پۆست: مۆبایلەکەی بەرهەم ساڵح هاککراوه

لڤین:
رۆژنامهی واشنتۆن پۆستی ئهمریكی بڵاویكردهوه، له رێگهی ڤایرۆسێكهوه مۆبایلەکە بهرههم ساڵح سهرۆك كۆماری عێراق و 50 ههزار كهسایهتی تر هاککراون و سیخورییان بهسهرهوه دەکرێت.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردوەتەوە كه لەو 50 هەزار کەسە کە لەڕێگەی بەرنامەکەوە هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە دراوە 14 سەرۆک و پاشای تێدایه، کە بەشێکیان ئەمانەن (ئیمانیۆل ماکرۆن، بەرهەم ساڵح، سیریل رامفۆسا، سەرۆکی ئەفریقیای باشوور، عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، موستەفا مەدبوولی میسر، و سەعدەدینی عوسمانیی مەغریب).
بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست تاوەکو ئێستا نەزاندراوە لەڕێگەی چ ڤایرۆسێکەوە مۆبایلەکەی سەرۆک کۆماری عێراق هاککراوە، بەڵام گومانەکان هەمووی بۆ کۆمپانیای “ئێن ئێس ئۆ گرووپە” کە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییە و شارەزاییان لە بواری ئاسایشی سایبەریدا هەیە”.
بەرنامەی پیگاسۆس لەلایەن کۆمپانیای ئۆ ئێس ئێنی ئیسرائیلییەوە دروستکراوە کە دەکرێت کامێرا و مایکرۆفۆنی مۆبایلە زیرەکەکان بکاتەوە و داتاکانی نێویان بدزێت بێ ئەوەی خاوەنەکانیان هەستی پێ بکەن.
کۆمپانیا ئیسرائیلییەکە رەتیدەکاتەوە، بەرنامەکەی بۆ سیخوڕیکردن بەسەر سیاسهتمهدارو چالاکوان ناوداران بەکارهاتبێت و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بەرنامەکەی تەنیا بۆ دۆزینەوەی تاوانکاران بەکارهاتووە و بەتەنهاش بەو وڵاتانە فرۆشراوە کە پێشینەی باشیان لە پاراستنی مافی مرۆڤدا هەیە.