بارانبارین زۆر و بەخوڕ دەوامی لە پێنج پارێزگای عێراق ڕاگرت

بەردەوامی بارانبارینی بەخوڕ هەریەک لە پارێزگاکانی نەجەف، دیوانییە، موسەننا، بابل و واست-ی ناچار کرد دەوامی خوێندنگاکان ڕابگرن و ئەمڕۆ بکەنە پشوو.
ماوەی دوو رۆژە بارانبارینی بەخوڕ چهند پارێزگایهكی باشوری عێراقی گرتووەتهوه، بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان و بەتایبەت خوێندکاران دروستبووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی پارێزگاری ئەو پارێزگایانە بڕیاریانداوە ئەمڕۆ دەوامی خوێندنگا حکومی و تایبەتەکان لە سەرجەمی ئەو پارێزگایانەدا بەهۆی خراپیی دۆخی کەشوهەواوە بکرێتە پشوو.
شارەزایانی کەشناسی هۆشدارییانداوە لە ئەگەری بەردەوامی بارانبارین و بهرزبوونهوهی ئاستی ئاوی رووبارەکان و دروستبوونی لافاو.