مامۆستایه‌كی خانه‌نشین له‌ دهۆك پاش سێ ڕۆژ لە ونبوونی تەرمەکەی دۆزرایەوە

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، ته‌رمی مامۆستایه‌ك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ماڵ ده‌رچوه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك، لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند،” دوای سێ رۆژ له‌ بێسه‌روشوێنبونی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و گه‌ڕانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، ته‌رمی ( موراد تۆما گۆرگیس ) مامۆستای خانه‌نشین له‌ گوندی بابلۆ دۆزرایه‌وه‌.”

ئاماژەی بەوەیش داوە،” به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئه‌و مامۆستایه‌ نه‌خۆش بوه‌ و سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ماڵ چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئاگاداری بێت یاخود زانیاریان له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌بێت بۆ كوێ ده‌چێت.”

ئاشکرایشی کردووە،” له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ پزیشكی دادی دهۆكه‌وه‌ راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button