میدیاکانی یەکێتی دوای پەیامەکەی لاھوری شێخ جەنگی

لە ئاوێنەوە وەرگیراوە

پەیامە درەنگ وەختەکەی لاھوری شێخ جەنگی کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پێشکەشی کرد، میدیای یەکێتی و میدیا تایبەتییەکانی بەشێک لەبەرپرسەکانی ئەو حزبەی دابەشکردەوەو ڕوبەڕوی جۆرێک لەشڵەژاوی و پەرچەکرداری کردن.

لەدوای ڕوداوەکانی ٨ی تەمموز، میدیای یەکێتی توشی جۆرێک لەشڵەژان بووە لەڕوماڵی ڕوداوەکانی ناو یەکێتی و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەیام و گوتاری ھاوسەرۆکەکانی.

پەیامەکەی دوێنێی لاھوری شێخ جەنگی کە ھەندێک بە “شکاندنی بێدەنگی” وەسفی دەکەن، بەھۆی ھەستیاری ناوەڕۆکەکەیەوە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت و ناکۆکییەکانی یەکێتی بردە قۆناغێکی نوێوە، لەلایەن میدیا فەرمییەکانی یەکێتیی وەک (کەناڵی گەلی کوردستان و پیوکەی میدیاو ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ) بڵاونەکرایەوە. بەھەمانشێوە کەناڵی (کوردسات)یش کە بەمیدیای ماڵی مام جەلا وەسف دەکرێت دیسان پەیامەکەی بڵاونەکردەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجەو وەک پاڵپشتییەک بۆ گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ماڵی مام جەلال لێک دەدرێتەوە، بڵاونەکردنەوەی پەیامەکەی لاھوری شێخ جەنگی بو لەلایەن میدیای نزیک لەکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بو.

وەک ئاشکراشە، میدیاکانی نزیک لەبافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، نەک ھەر پەیامەکەیان بڵاونەکردەوە، بەڵکو ھێرشێکی توندیان بۆسەر لاھوری شێخ جەنگی و نزیکەکانی دەستپکردوەو بەقاچاخچێتی و ڕێگریی تۆمەتباری دەکەن….

بەڵام لاھوری شێخ جەنگی لەپەیامەکەیدا بەڕونی وتی، ئەو بۆ دەستھەڵگرتن لەھاوسەرۆکی یەکێتی “بەشێوەی کاتی” و گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی بۆ “ھاوسەرۆکی دووەم”، بەو مەرجە بووە کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان لەبەرامبەر ئەو “تۆمەتانە” پێکبھێنێت و ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.

ئەوەی لەدوای ڕوداوەکانی ٨ی تەمموزەوە توشی میدیای یەکێتی بووە، ڕەنگە ھاوشێوەی کەم بێت.

وەک چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بینیمان لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا چەندین جار پاش ناوی “سەرۆک و ھاوسەرۆکیان” بۆ بافڵ تاڵەبانی بەکارھێناو لێی پاشگەزبونەوە، لەبەرامبەردا جارێک لاھوری شێخ جەنگیان بە “ھاوسەرۆک” و جارێکیش بە “ھاوسەرۆکی پێشو” ناویان دەبرد.

سەرباری ئەوەی میدیای ڕەسمی یەکێتی لەچەند ڕۆژی سەرەتای سەرھەڵدانی کێشەکانی نێوان ھەردو ھاوسەرۆک، چەند زانیاری و ھەواڵی دیکەیان بڵاوکردەوە لەوانە: “ژەھردەرخواردنی بافڵ تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، دەستگیرکردنی سیخور لەماڵی مام جەلال، دەستگیرکردنی باندی قاچاخچێتی لەفڕۆکەخانەی سلێمانی” کە ئەمانە ھەموی لاھوری شێخ جەنگی پێ تۆمەتبار دەکرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک سەرجەم ئەو ھەواڵانە سڕدرانەوەو لەسایت و پەیجەکانی ئەو کەناڵانە لابران.

ھەچەندە بڕیارەکەی ١٧ی ئەم مانگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە لاھور شێخ جەنگی دەسەڵاتەکانی گواستەوە بۆ بافڵ تاڵەبانی والێکدرایەوە کە کێشەی ھاوسەرۆکان کۆتاییھاتووە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە کێشەکانی نێوان ھاوسەرۆکان لەدوای پەیامەکەی لاھور شێخ جەنگییەوە دەستپێدەکات. تەریب لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی بەناڕونی ماوەتەوە، سیاسەتی کار کردن و شێوازی ڕوماڵی میدیا ڕەسمی و ناڕەسمییەکانی یەکێتییە بۆ کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەیان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button