تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر خۆکوژی بووە

لڤین:

راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ ( سێ شەممە،٢٠ی تەمموزی ٢٠٢١ ) ، راگەیەنراوێکی لەبارەی تەقینەوەکەی دوێنێی ناوچەی سەدری بەغدا بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە،” تەقینەوەکە لەلایەن خۆکوژێکەوە ئەنجامدراوە.”

لەبارەی دواین ئاماری قوربانییەكانی تەقینەوەكەش شانەی ئەمنی عێراق ئاشکرای کردووە،” لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیە، ٣٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربون.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لەئێستادا دەزگای هەواڵگری و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی ئاشکراکردنی ئەو گروپەن کە لەپشتی ئەو کارەوە بوە و روبەڕوی سزای قورسیان دەکەنەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button