لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەڵوەشاندەوە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ـدا بڕگەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنیشینانی هەڵوەشاندەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بڵاویکردوەتەوە، لیژنەیەکه‌یان دەنگیان لەسەر ژمارەیەک بڕگەی نێو پڕۆژە یاسای بودجە 2021 داوە، ئەو بڕگانەش بریتین لە کەمکردنەوەی بودجەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەڕێژەی 20٪ و کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە بەڕێژەی لە 47٪ەوە بۆ 19٪، واتە لە (76) ترلیۆن دینارەوە بۆ (25) ترلیۆن دینار.

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئاشکراشیکردووە کە لیژنەکەیان بڕگەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەڵوەشاندوەتەوە و هەروەها (199) ملیۆن دۆلاریشی تەرخانکردوە بۆ دروستکردنی هەزار قوتابخانە لەتەواوی عێراقدا و پارەی گەشەپێدانی پارێزگاکانیش لە دوو ترلیۆن دینارەوە بۆ چوار ترلیۆن دینار زیاد کراوە و بڕی پارەی پترۆ دۆلاریش زیاد کراوە.

ک.س

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button