بەوێنە: گوندێک سێ تۆن گۆشتی قوربانیان دابەشکرد

لڤین:

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢١ ) و یەکەم ڕۆژی چەژنی قوربانی پیرۆز، گوندی سەرچاو، سەر بە قەزای قەرەداغ وەک نەریتی ساڵانەیان هەموو ساڵێک قوربانی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدەن، ئەمساڵیش ٤٠ سەر ئاژەڵی بچووک و ٩ سەر ئاژەڵی گەورە ( ڕەشە وڵاخ )ـیان کردە قوربانی، بە نزیکی ٣ تەن گۆشتی سوور دەکات.

هێمن تالب دانیشتووی گوندی سەرچاو، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە،” گۆشتەکەمان دابەش کردووە بەسەر ٤٢ ماڵی گوندەکەدا و ١١٨ ماڵی تریش لە دەرەوەی گوندەکەش گوشتی سەرچاویان بەرکەوتووە.

گوندی سەرچاوی بانی مێران سەربە ناحیەی سێوسێنان، قەزای قەرەداغە و ٤٢ ماڵی تێدای نیشتەجێیە.

 

هەروەها لە گوندی زورکان لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر بە هەمان مەبەست خێرێکی زۆر کرا

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button