پێشینە دەدرێتە فەرمانبەران و خانەنشینان

لڤین:

بانكی ڕەشید پێدانی پێشینەیەك بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنی و سەربازییەكان ڕادەگەیەنێت.

بانكی ڕەشیدی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا، ڕایگەیاندووە،” پێشینەیەكی نوێ‌ دەدەن بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.”

ئاشکرایشی کردووە،” پێدانی ئەو پێشینەیە بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشین و هێزانەیە، كە مووچەكانیان لەسەر بانكەكەیە و ئەوانەی فۆڕمیان پركردۆتەوە نامەیەكیان بۆ ژمارە تەلەفۆنەكانیان دێت و دوای ئەوە دەتوانن سەردانی لقەكانی بانك یان نووسینگەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینەكە.”

هەروەها هاتووە،” كار دەكەن بۆ زیادكردنی پارەی پێشینەكان و خستنە سەر هەژماری ئەوانەی لە بانكەكە تۆماركراون لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكی تایبەت بە بانكەكەوە.”

هەریەكە لە بانكی ڕەشید و ڕافیدەینی حكومی بە بەردەوامی پێشینە و قەرز دەدەن بە فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ مەبەستی جیاجیای وەك هاوسەرگیری , دروست كردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو یان كڕینی ئۆتۆمبێل یان خاوەن پیشە جیاوازەكان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button