سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بڵاو کردەوە

لڤین:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی ناوچەی سەدری بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌کات .

نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لەبارەی تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی ناوچەی سەدری بەغدا، ڕایگەیاندووە،” نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌مو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له‌ برینداران ئاماده‌ و کراوه‌ن.

 

دەقی پەیامەکە:

زۆر به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌که‌م که‌ ئه‌مڕۆ به‌ بۆمبێکی چێنراو بازاڕێکی شاری سه‌دری له‌ به‌غدا کرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی‌ که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم، هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم. خوای مه‌زن گیانی شه‌هیدان به‌ هه‌شت شاد بکات و سه‌بووریی خانه‌واده‌ و که‌سوکاریان بداته‌وه‌.
نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له‌ برینداران ئاماده‌ و کراوه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢١/٧/١٩

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button