ئاماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق ئاشکرا دەکرێت

لڤین:

جەمانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندووە،” ئەنجومەنی کۆمسیاران دەنگی لەسەر ژمارەی کۆتایی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی گشتیی داوە کە ژمارەیان ( ٢٤ ملیۆن‌و ٢٩٩ هەزارو ٢١ )دەنگدەرە، ئەوکەسانەش ئەوانەن کە کارتی بایۆمەتری‌و کارتی کورتمەودای دەنگدانیان هەیە.”

هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە،” باسی لەوەشکرد، ئەنجومەنەکە دەنگی لەسەر ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانیش داوە کە ژمارەیان ( ٨٢٧٣ ) ناوەندە کە لە ( ٥٥ ) هەزار وێستگەی دەنگدان پێکهاتوە.”

غلای ئاماژەی بەوەشکردووە،” بۆ ئەم هەڵبژاردنە نزیکەی ( ٩٨٨ هەزارو ٤٣٥ ) دەنگدەری تازە مافی دەنگدانیان هەیە کە لەدایکبووی ساڵەکانی (٢٠٠١ ، ٢٠٠٢ ، ٢٠٠٣ )ـن.”

وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی باڵا، سەبارەت بەدەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان کە خۆی لەوەزارەتی ناوخۆو دژە تیرۆری بەغداو هەردوو وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگەی هەرێم دەبینێتەوە، ئاشکرای کرد،” ژمارەیان ( ١ ملیۆن و ٧٥ هه‌زارو ٧٢٧ ) ده‌نگده‌ره‌.”

سەبارەت بە دەنگدانی تایبەتەکان ڕایگەیاندووە،” ئەوکەسانە بەکارتی بایۆمەتری‌و بەپێی بازنەکانی دەنگدانی خۆیان دەنگدەدەن، کە بەسەر ( ٥٩٥ ) ناوەندی دەنگدان‌و ( ٢٥٨٤ ) وێستگەدا دابەشکراون.”

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ڕونیکرده‌وه‌تەوە،” لەکۆمسیۆن خشتەی دابەشکردنی دەنگدانی ئاوارەو کۆچبەرانیش تەواوکراوه‌ کە ژمارەیان ( ١٢٠ هه‌زارو ١٢٦ ) دەنگدەرەو بەسەر ( ٨٦ ناوەندو ٣٠٩ ) وێستگەدا دابەشکراون.”

هەروەها سەبارەت بە دەنگدانی ئاوارەکان وتویەتی،”کەسی ئاوارە تەنها بەکارتی بایۆمەتری مافی ده‌نگدانى هەیە لەو جێگایەی لێی نیشتەجێیە، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌ لەبەرژەوەندی جێگا ئەسڵییەکەی خۆی کە لێی ئاوارە بوە دەنگده‌دات.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button