نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

لڤین:

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢١ ) نرخی نەوتی برێنت ( ٥٧ ) سەنت لە بەهای خۆی لە دەستداوەو نرخی بەرمیلێكی بۆ ( ٦٨.٨٢ ) دۆلار دابەزیوەو، هەروەها نرخی نەوتی تەكساس بەرمیلێكی بۆ ( ٦٦.٥٢ )دۆلار دابەزیوە.

رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ( ٧٧ )دۆلار بەرزبووەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاندبوو، هاوكات لەگەڵ رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت، لە بەشێكی زۆری وڵاتان ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەرزبۆتەوەو ئەوەش نیگەرانی لەبارەی خواست لەسەر نەوت لەسەر ئاستی جیهان دروست كردوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button